ئه‌ردۆغان: رێگه ناده‌ين هيچ لايه‌نێك زيان له مافه‌كانى كورد بدات
سه‌رۆكى توركيا: كۆمارى توركيا ده‌وڵه‌تى كوردانه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، (ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان) هۆشدارى دايه هه‌ر لايه‌ك كه زيان له مافه‌كانى كورد بدات.
ئه‌ردۆغان، ئه‌مڕۆ له شارى (دياربه‌كر) وتارێكى ئاراسته‌ى لايه‌نگرانى كرد و گوتى: "به‌ره‌نگارى هه‌ر لايه‌ك ده‌بينه‌وه كه زيان له مافه‌كانى كورد بدات".
سه‌رۆكى توركيا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، "ده‌وڵه‌تى توركيا رێگه نادات ماف و ئازادى گه‌ل فه‌رامۆش بكرێن".
سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تى كورديش، ئه‌ردۆغان گوتى: "هه‌وڵى گه‌ڕان به دواى ده‌وڵه‌تى كوردان مه‌ده‌ن، چونكه كۆمارى توركيا ده‌وڵه‌تى ئه‌وانه".
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شى گوت: "زمانى توركيمان زمانى فه‌رمى وڵاته و به‌هاى زمانه‌كه‌شمان جياواز نييه له به‌هاى زمانى كورديى".
ئه‌م قسانه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌ردۆغان دواى ئه‌وه هات، كه دوێنێ گوتبووى: "كورد ئه‌مجاره له هه‌ڵبژاردندا وانه‌يه‌كى به‌هێز ده‌ده‌نه پارتى ديموكراتى گه‌لان (هه‌ده‌په)ى به‌رهه‌ڵستكار".
دوێنێ ئه‌ردۆغان له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك كه‌ناڵى ناوخۆيى توركيا، گوتى: "من وه‌ك سه‌رۆك نوێنه‌رايه‌تى گه‌لى تورك به گشتى ده‌كه‌م و به كوردهكانيشهوه".
هه‌روه‌ها گوتى: "من زۆر له هه‌ده‌په زياتر به‌رگريم له كورد كردووه و ئه‌وان هيچيان بۆ كورد نه‌كردووه".
سه‌باره‌ت به حكومه‌تى داهاتووش گوتى: "دواى هه‌ڵبژاردن ميكانيزمى نوێى كارى په‌رله‌مانى ئاشكرا ده‌بن و ژماره‌ى وه‌زاره‌ته‌كان كه‌مده‌كرێنه‌وه".
بڕياره (24ى ئه‌م مانگه) پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى و سه‌رۆكايه‌تى له توركيا به‌ڕێوه‌بچن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم و ئه‌نادۆڵ
ئ.ڕ