به‌هۆی به‌زاندنی سنووری یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای مردن به‌سه‌ر مانگایه‌كدا ده‌سه‌پێندرێت
خاوه‌نی مانگاكه هه‌وڵیداوه رای گشتی بۆ رزگاركردنی مانگاكه‌ی له مردن بجووڵێنێت و تائێستاش توانیویه‌تی له‌ڕێگه‌ی سایته ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه نزیكه‌ی 4500 واژوو كۆ بكاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
"به‌نكا" ناوی ئه‌و مانگایه‌یه، كه له وڵاتی بولگاریا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌سنوور په‌ڕیوه‌ته‌وه وڵاتی سربیا و له‌خاكی یه‌كێتی ئه‌وروپای چووه‌ته ده‌ره‌وه و ئێستا چاوه‌ڕێی سزاكه‌ی ده‌كات، كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و سزایه به مردن جێبه‌جێ بكرێت، چونكه به‌گوێره‌ی یاساكانی یه‌كیتی ئه‌وروپا نابێت هیچ ئاژه‌ڵێك به‌بێ مۆڵه‌ت له یه‌كێتییه‌كه بچێته ده‌ره‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "ئێندیپێندت"ـی به‌ریتانی نووسیویه‌تی، له‌كاتێكدا "به‌نكا" سكپڕه، سزای مردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی نامه‌به‌ست له گوندێكی سه‌ر سنوور له مێگه‌له‌كه‌ی دوور كه‌وتووته‌وه و چووه‌ته ناو خاكی سربیا كه ئه‌ندام نییه له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و مانگایه له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی داهاتوودا بێچوه‌كه‌ی له‌دایك ببێت و دوای په‌ڕینه‌وه‌ی له سنوور جارێكی دیكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ناوی "ئیڤان هارالامبیف"، به‌ڵام به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكانی ڤێته‌رنه‌ری له وڵاتی سربیا پشكنینی ته‌ندرووستی بۆ كراوه و به‌ڵگه‌نامه‌ی ته‌ندرووستی پێدراوه و، پزیشكانی ڤێته‌رنه‌ری دووپاتیان كرده‌وه، "به‌نكا" له‌و په‌ڕی ته‌ندرووستیی باشدایه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵاتدارانی بولگاریا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێوه‌یسته هه‌ست و سۆز به‌رامبه‌ر به مانگاكه فه‌رامۆش بكرێت و سزاكه جێبه‌جێ بكرێت.
لیۆبۆمیر لیۆبۆمیرۆڤ، كه پسپۆرێكی ڤێته‌رنه‌رییه به فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، "ئێمه مافی ئه‌وه‌مان نییه بڕیار له‌وباره‌یه‌وه بده‌ین، چونكه ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه ته‌نیا جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌یه كه ره‌شنووسه‌كه‌ی له برۆكسله‌وه داڕێژراوه".
به‌گوێره‌ی یاساكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هیچ بوونه‌وه‌رێك بۆی نییه سنووری یه‌كێتییه‌كه ببه‌زێنێت و، پێویسته سه‌رجه‌م ئاژه‌ڵه‌كان به‌ڵگه‌نامه‌ی ته‌ندرووستیی ڤێته‌رنه‌رییان هه‌بێت و له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌ش پێویسته به پشكنینی گومرگیدا بڕوات.
خاوه‌نی مانگاكه‌ش له‌و سزایه نیگه‌رانه كه بڕیاره به‌سه‌ر مانگاكه‌یدا بسه‌پێندرێت و ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه، كه تاوانه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت، نابێت به‌مردن سزا بدرێت و ده‌ڵێت: "به‌نكا له گه‌شته كورته‌كه‌یدا بۆ سربیا بڕوانامه‌ی ته‌ندرووستی به‌ده‌ست هێناوه و ناكرێت سزاكه‌ی جێبه‌جێ بكرێت"، هه‌وره‌ها هه‌وڵده‌دات رای گشتی بۆ رزگاركردنی گیانی مانگاكه‌ی له مردن بجووڵێنێت و تائێستاش توانیویه‌تی له‌ڕێگه‌ی سایته ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه نزیكه‌ی 4500 واژوو كۆ بكاته‌وه.
H.B