دادوەرانی دۆسیەی دەمیرتاش ناچار بە دەست لەكاركێشانەوە دەكرێن
دەمیرتاش چەند پەیامێك بڵاودەكاتەوە
K24 - ھەولێر
سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە زیندانەوە ئاشكرای دەكات، چەند دادوەرێك كە لە دۆسیەكەیان روانیوە، ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە كراون و لەو باوەڕەشدایە كە لە ھەڵبژاردنەكەدا بۆ قۆناخی دووەم سەردەكەوێت.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، كاندیدی ھەدەپە بۆ سەرۆكایەتی توركیا لە زیندانەوە چەند پەیامێكی نووسراوی بڵاوكردنەوە، لە بەشێكی پەیامەكاندا ئاماژەی بەوەكردووە، بەشێك لەو دادوەرانەی كە لە دۆسیەكەیان روانیوە، ناچار كراون دەست لەكار بكێشنەوە، كار گەیشتووەتە ئاستێك ژمارەیەك لە دادوەران ھەڕەشەی خۆكوشتن بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا باوەڕی بەوە ھەیە، دادگای خاوەن پایە و بوێر ھەن.
دەمیرتاش ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر ھەدەپە لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەی توركیا بەدەنگی 10% تێبپەڕێنیێت، ئەوا توركیا ھەناسەیەك دەدات.
ئەوەش خستووەتەڕوو، لە ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بۆ قۆناخی دووەم سەردەكەوێت، موژدەی ئەوەش دەدات، ئەگەر سەركەوت، لە قۆناخی دووەم بە ھاوپەیمانییەكی ھەرە گەورەی دیموكراسی و بە بەدیلێكی گونجاوەوە دێنە بەردەم گەل و دەبنە مایەی رەزامەندی ھاووڵاتییان.
ھ.م