خۆپیشاندان له دژی مێسی ده‌ستپێكرد
ئاڵای ئارجێنتیـیان سووتاند
فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئاڵای ئارجێنتینایان دڕاند و هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندنی وێنه‌ی مێسیش ده‌كه‌ن.
فه‌ڵه‌ستینیه‌كان دژی یارییه دۆستانه‌كه‌ی نێوان ئیسرائیل و ئارجێنتینا كه‌وا بڕیاره 9ـی ئه‌م مانگه له قودس بكرێت گردبوونه‌وه و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م یارییه‌ش ره‌تده‌كه‌نه‌وه، داواش له مێسی ده‌كه‌ن به‌شداری ئه‌و یارییه نه‌كات.
جیبریل رۆجوب سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی فه‌ڵه‌ستین ده‌ڵێت، مێسی هێمای خۆشه‌ویستی و ئاشتیه داوای لێ ده‌كه‌ین نه‌بێته پردێك بۆ سپیكردنه‌وه‌ی رووی داگیركه‌ران كه مه‌به‌ستیان ئیسرائیله.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات مێسی هه‌وادارێكی زۆری له وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان هه‌یه و ئه‌گه‌ر به‌شداری له‌و یارییه بكات ئه‌وا وێنه‌كه‌ی ده‌سووتێنن.
وابڕیاره نۆی ئه‌م مانگه ئیسرائیل و ئارجێنتینا یارییه‌كی دۆستانه بكه‌ن و كۆمپانیای به‌رپرس له فرۆشتنی بلیته‌كان ئاشكرایكردووه له‌ماوه‌ی ته‌نیا 20 خوله‌كدا 20 هه‌زار بلیت فرۆشراوه و پێشبینی ده‌كرێت هانده‌رێكی زۆر له‌و یارییه ئاماده بن.

.jpg)

