مێسی: من له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ په‌روه‌رده بوومه و زۆرشتیان لێ فێربوومه
مێسی خۆشترین ئه‌و كاره ئاشكرا ده‌كات كه به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كات بیكات
لیۆنێل مێسی له نوێترین دیمانه‌یدا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئاژه‌ڵی زۆر خۆشده‌وێت، ده‌شڵێت: من له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ گه‌وره‌بوومه و زۆر شتیان لێ فێربوومه‌وه، به‌رده‌وام له ماڵه‌وه ئاژه‌ڵ و سه‌گم هه‌یه و بۆته به‌شێك له ژیانمان.
مێسی له دیمانه‌كه‌یدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه خۆشترین كاری ئه‌و كه شانازی پێوه بكات، یارمه‌تیدانی هه‌ژارانه و ده‌شڵێت: شانازی به‌خۆم ده‌كه‌م كه بوومه‌ته باڵیۆزی (یونسێف) بۆ بوژاندنه‌وه و هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژیانیان له ناخۆشی دایه.
مێسی له به‌رسیڤێكێ دیكه‌یدا، ده‌ڵێت: خۆشترین ساتی من ئه‌وكاتانه كه له‌گه‌ڵ تیاگۆی كوڕم رۆژانه پله‌ی سته‌یشن ده‌كه‌ین، ئه‌وكاتانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌م زۆر هه‌ست به ئاسووده‌یی و پشوودان ده‌كه‌م.
مێسی گوتیشی: كاتێك منداڵبووم، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه پێویست بوو وڵاتی ئه‌رژه‌نتین جێبهێڵم، به‌ڵام هه‌میشه ئاواته‌خوازم رۆژێكدا بێت بۆ یاریكردن بگه‌ڕێمه‌وه.
مێسی له باره‌ی جامی جیهانی 2018، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه دڵخۆشه به پێكهاته‌ی وڵاته‌كه‌ی، ده‌شڵێت: ئێمه بۆ ململانێی ناسناوه‌كه ده‌چینه رووسیا، به‌ڵام ده‌بێت دان به‌وه راستییه دابنێین ئاستی ئێمه هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئاشتی هه‌ڵبژارده‌كانی به‌رازیل، ئیسپانیا، فره‌نسا و ئه‌ڵمانیا.
