به‌ڤیدۆ.. بزانه یه‌كه‌م ئافره‌تی سعوودی كه مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌رگرت كێیه
به‌گویره‌ی بڕیارێكی هاتووچۆی عه‌ره‌بستانی سعوودیه له 24ی ئه‌م مانگه ئه‌و ئافره‌تانه ده‌توانن ئۆتۆمۆبیل لێ‌بخوڕن كه مۆڵه‌تی شۆفێرییان به‌ده‌ستهێناوه
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی عه‌ره‌بستانی سعوودیه، ئه‌مڕۆ مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی كه له‌و وڵاته كاری پێده‌كرێت، به مۆڵه‌تی سعوودی گۆڕی، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆئه‌وه‌ی له 24ی ئه‌م مانگه ئافره‌تانی ئه‌و وڵاته بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ئۆتۆمۆبیل لێ‌بخوڕن.
له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی ده‌رچوو له راهێنانی شۆفێری مۆڵه‌تی لێخوڕینیان به‌ده‌ستهێنا. هه‌رچه‌نده ئاماژه به‌ناوی ئه‌و ئافره‌ته‌ش نه‌كراوه كه وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی پێدراوه، به‌ڵام له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوبووه‌ته‌وه، دیمه‌نه‌كانی یه‌كه‌م ئافره‌تی سعوودی نیشان ده‌درێت، كه مۆڵه‌تی شۆفێری له وڵاته‌كه‌ی پێبه‌خشرا و، له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان پیرۆزبایی لێكراوه.
پێشتر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هاتووچۆی سعوودیه رایانگه‌یاندبوو، هه‌ر ئافره‌تێك كه مه‌رجه‌كانی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیلی تێدا بێت، ده‌توانێت دوای ده‌رچوون له تاقیكردنه‌وه‌كانی شۆفێری مۆڵه‌تی لێخوڕین وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك پێدانی ئیمتیازێكی دیكه به ئافره‌تی سعوودی، كه پیش‌تر له‌و مافه بێبه‌ش بوون.
H.B
الف الف الف الف مبروك ل بنات الوطن
— سعود الزمانان (@saudalzmanan) June 4, 2018
إصدار اول رخصة قياده في السعوديه pic.twitter.com/GRUNxJxpaq