توركيا زه‌نگی هێرشكردنه سه‌ر قه‌ندیل لێده‌دات
سوله‌یمان سۆیلۆ: به‌منزیكانه هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه له چیای قه‌ندیل و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشڕه‌وی زۆرمان له ناوچه‌ی خواكوڕك كردووه
K24- هه‌ولێر:
سوله‌یمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا دووپاتیكرده‌وه، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له پێشڕه‌وه‌ییه‌كانیان له ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، سۆیلۆ جه‌ختی كرده‌وه، "چیای قه‌ندیل له باكووری عێراق ده‌كه‌ینه شوینێكی ئارام بۆ توركیا".
هه‌وره‌ها وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئیتر چیای قه‌ندیل به‌لای ئێمه‌وه ئامانجێكی دوور نییه"، روونیشیكرده‌وه، "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێزه‌كانمان پێشڕه‌وی زۆری له‌ناوچه‌ی خواكوڕك كردووه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به قه‌زای سۆران رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا پیش‌تر هاتبووه ناو گوندی "به‌رمیزه"، دووباره ئه‌و هێزانه گه‌ڕانه‌وه بنكه سه‌ربازییه‌كانیان و گوتیشی، "بۆماوه‌ی 2 كاتژمێر ئه‌و هێزانه له‌ناو گه‌نده‌كه سوڕانه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كه هاوكاریان نه‌بوون، دووباره گه‌ڕانه‌وه بنكه سه‌ربازییه‌كانیان".
به‌ر له دوو رۆژیش سوله‌یمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌قووڵایی 27 كیلۆمه‌تر هاتوونه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له چیای قه‌ندیل ده‌كه‌ن.
H.B