رێبوار تاڵه‌بانى: فه‌رمانى دهستگيركردنهكهم هه‌ڵوه‌شايه‌وه
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌میشه پشتيوانم بووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، رێبوار تاڵه‌بانى سووپاسى پشتيوانى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كرد و رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ به دواى به‌دواداچوونى پارێزه‌ره‌كانم فه‌رمانى دهستگيركردنم هه‌ڵوه‌شايه‌وه.
رێبوار تاڵه‌بانی، له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی (باسی رۆژ)ی (كوردستان24) دووپاتيكرده‌وه، كه به‌ره‌ى توركمانى له پشت ئه‌و فشارانه بووه بۆ سه‌ر ده‌سته‌ى نه‌زاهه تا له دادگا فه‌رمانى ده‌ستگيركردنى ده‌ربكرێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و دادوه‌ره‌ى فهرمانهكهى ده‌ركردبوو، كورد بووه و كه‌وتووه‌ته ژێر كاريگه‌رى به‌ره‌ى توركمانى و سكاڵاش له دژى ئه‌و دادوه‌ره تۆمار ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى سه‌رۆك بارزانى، رێبوار تاڵه‌بانى گوتى: سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌میشه پشتيوانم بووه و سه‌يرى ئه‌وه‌ى نه‌كردووه، كه من سه‌ر به چ لايه‌نێكى سياسييم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ر به يه‌كگرتوو بوومه به‌ڵام ئه‌و پشتيوانييه‌ى ئه‌و له‌و پێگه مه‌زنه‌دا بۆمن شانازييه‌كى گه‌وره‌يه.
دوێنێ دادگايه‌ك له كه‌ركووك بڕيارى ده‌ستگيركردنى بۆ رێبوار تاڵه‌بانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌ركرد.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا نووسينگهى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى رايگه‌ياند، هه‌موو كوردێك پشتيوانى رێبوار تاڵه‌بانى ده‌كات و سه‌رۆك بارزانى به‌و په‌ڕى هێزى خۆيه‌وه پشتيوانى ده‌بێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، رێبوار تاڵه‌بانى له رێى (كوردستان24)ه‌وه جارێكى ديكه داواى له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك كرد، له هه‌ر شوێنێك پێيان باشه جگه له ناو شارى كه‌ركووك ئاماده‌يه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا رێكبخات.