هۆشداری له قه‌یرانێكی دیكه ده‌درێت
شارەزایان روونكردنەوە لەبارەی مەترسییەكە دەدەن
K24 - دھۆك
دوای ئه‌وه‌ی توركیا ده‌ستیكرد به پڕكردنه‌وه‌ی به‌نداوی ئه‌لیسۆ، ئاستی ئاوی رووباری دیجله به رێژه‌ی له 40% كه‌میكردووه و شاره‌زایانی جیۆلۆجیش هۆشداری له‌و هه‌نگاوانه‌ی توركیا ده‌ده‌ن و رایدەگەیەنن، ئه‌گه‌ر كاری پێویست نه‌كرێت، نه‌ك ته‌نیا عێراق، به‌ڵكو هه‌رێمی كوردستانیش زیانی بەردەكەوێت و ئاوی ژێر زه‌وی له ده‌ست ده‌دات.
رەمەزان حەمزە، شارەزا لە ستراتیژیەت و سیاسەتی ئاو بە كوردستان24 راگەیاند: "عێراق لەبەردەم مەترسییەكی گەورەدایە. ئەگەر بەمشێوەیە بێت رەنگە لە ماوەی دوومانگی دیكەدا ئاو لە بەنداوی مووسڵ نەمێنێ".
ھەرچەندە زیاتر لە 60% سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان ناوخۆیین، بەڵام شارەزاییانی جیۆلۆجی ھۆشداری لەدەستدانی ئاوی ژێر زەوی دەدەن.
دكتۆر جەلال حەسەن، شارەزای جیۆلۆجی دەڵێت: "ئەگەر وڵاتانی دراوسێ ئاومان لێ بگرنەوە و دەتوانین لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و نەتەوە یەكگرتووەكان سكاڵا تۆماربكەین، بۆ ئەوەی بەدواداچوون لەسەر بابەتە بكرێت".
گوتیشی: "كەمكردنی رێژەیی ئاوی ژێر زەوی لە داھاتوودا كێشەی گەورە بۆ ئێمە دروست دەكات".
ھ.م