راهێنه‌ری پورتوگال: ئێمه به‌بێ كریستیانۆ بووینه پاڵه‌وانی یۆرۆی 2016
سانتۆس: ئێمه بۆ شوێنی كریستیانۆ 3 ئه‌ستێره‌ی دیكه‌مان هه‌یه
فێرناندۆ سانتۆس راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له لێدوانێكدا رۆڵ و نرخی كریستیانۆ كه‌م ده‌كاته‌وه و ده‌شڵێت: ئێمه به‌بێ كریستیانۆ یۆرۆی 2016ـه‌مان برده‌وه، ده‌توانین به‌بێ ئه‌وه ناسناوی دیكه‌ش ببه‌ینه‌وه.
راهێنه‌ری پورتوگال پشووه‌كانی كریستیانۆ له ماوه‌كانی رابردوو درێژ كرده‌وه كه به‌هۆیه‌وه به‌شداریی یاری رابردووی پورتوگالی به‌رامبه‌ر به‌لجیكا نه‌كرد كه یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
كریستیانۆ له ئێستادا په‌یوه‌ندی به مه‌شق و راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كردۆته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت به‌شداریی یاری داهاتووی پورتوگال به‌رامبه‌ر جه‌زائیر بكات كه بڕیاره له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
فێرناندۆ سانتۆس راهێنه‌ری پورتوگال ده‌ڵێت: ئێمه ئێستا پێكهاته‌یه‌كی باشمان هه‌یه، ته‌نانه‌ت به‌بێ بوونی كریستیانۆش ده‌توانین سه‌ركه‌وتوو بین، ئێمه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كریستیانۆ 3 یاریزانی باشمان هه‌یه (بێرناندۆ سیلڤا، گیلسۆن و گۆدیس)ـه.
پۆرتوگال له مۆندیالی 2018ـی رووسیا لە کۆمەڵەی دووەم هاوشانی ئیسپانیا و مەغریب و ئێران یاریی دەکات و یەکەم یاریشی لە مۆندیال رۆژی ١٥ی ئەم مانگە بەرامبەر ئیسپانیا دەبێت.