وه‌زیرێكی كورد زانیاری له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌كه‌كه و یه‌كێتی ده‌داته توركیا
وه‌زیره‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ توركیا: دژی ئه‌و هاوكارییه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، گرووپێكی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (ی. ن. ك)، پشتگیری وهاوكاری په‌كه‌كه ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، وه‌زیرێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه رایگه‌یاندووه، گرووپێكی ناو حزبه‌كه‌ی هاوكاری و پشتگیری په‌كه‌كه ده‌كات، بەڵام ئەوان دژی گرووپەكەن و باجی پشتگیریی ئەوان بۆ پەكەكە دەدەن، چونكە پەكەكە ھەڕەشە لە بەڕێوەبەرایەتیی یەكێتی دەكات و فەرمانیان بۆ دەردەكات.
چاوشئۆغلۆ ئاماژەی بەوەش كرد، یەكێتی لەبەر ئەوەی ھاوكاری گرووپێكی تیرۆریستیی وەك پەكەكەی كردووە، بارودۆخی بەو شێوەیەیە كە ئێستا تێیدایە.
به‌هۆی شكستهێنانی ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنی توركیا له شارۆچكه‌ی دوكان له هاوینی 2017، ماوه‌یه‌كه نێوانی توركیا و یه‌كێتی گرژی تێكه‌وتووه و له‌به‌ر هه‌مان هۆكاریش له 23ی ئابی 2017، نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نكه‌ره ده‌ركرا.
به گوێره‌ی راپۆرتی میدیاكان، ئۆپه‌راسیۆنه نهێنییه‌كه بریتی بوو له رفاندنی به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه، گوایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی پشت، سه‌ردانی شارۆچكه‌ی دوكان ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی دزه‌كردنی زانیارییه‌كه پرۆسه‌كه شكست ده‌هێنێت و سێ كه‌سه‌كه، كه دوانییان سه‌ر به ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا بوون و له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه هاتبوون، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ده‌ستگیركران و گرته‌ی ڤیدیۆیی دانپێدانانه‌كه‌شیان له میدیاكان بڵاوكرایه‌وه.
ا. م