سائيروونى سه‌در: له‌گه‌ڵ پارتی له‌ گفتوگۆداین

سائیروون بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌بێته‌ هاوپه‌یمان

K24 - هه‌ولێر:

سەرکردەیەکی هاوپەیمانیى سائیروونى موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگەیاند، بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی, لە گفتوگۆی بەردەوامداین.

رائید فەهمی، سەرکردە لە هاوپەیمانی سائیروون رایگەیاند، لەسەر بوونی بەرنامەیەکی حکوومی گشتگیر بۆ حکوومەتی داهاتووی عێراق، لەگەڵ هەریەک لە رەوتی حیکمەى حه‌مار حه‌كیم، هاوپەیمانی نەسڕى عه‌بادی وزۆرینەی پێکهاتەکانی ناو هاوپەیمانی وەتەنییە رێککەوتووین.

گوتیشی: "ئەو لێکتێگەیشتە بەشێوەیەکی خێرا لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش ئەنجامدەدرێت".

سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ کورد، ئەو سەرکردەیەی سائیروون ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیوەندی بەردەوامدان، بەڵام لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەوشێوەیە نییە و رایگه‌یاند، ره‌نگه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش بكه‌ونه‌ گفتوگۆ.

به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو، كه‌ له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵاوه‌ راگه‌یه‌ندرا، لیستی سائیروونی سه‌در یه‌كه‌می عێراقه‌، هاوپه‌یمانی فه‌تحی هادی عامری دووه‌م و هاوپه‌یمانی نه‌سڕی عه‌بادیش پله‌ی سێیه‌مه‌, ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی چواره‌م و پارتی دیموكراتی كوردستانيش پێنجه‌مه‌.

ا. م