پێشبینی ده‌كرێت له مۆندیال ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ببێته ناوێكی نوێ و بدره‌وشێته‌وه
هه‌رجاره و گه‌وهه‌رێكی نوێتان پێ ده‌ناسێنین
زۆرێك له ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ له‌ماوه‌ی جامی جیهانی دره‌وشاونه‌ته‌وه و بوونه‌ته ناوێكی نوێ له گۆڕه‌پانی یارییه‌كه، لوكاس پۆدۆڵسكی و تۆماس مۆله‌ر و خامێس رۆدریگێز نمونه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌نانه‌ن له دوایین پاڵه‌وانێتییه‌كان ئه‌ستێره‌ییه‌كه‌یان ده‌ركه‌وتووه له‌كاتێكدا ته‌مه‌نیان له‌خوار 23 ساڵان بووه.
گه‌وهه‌رێكی دیكه‌ی تۆپی پێ كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له مۆندیالی 2018 بدره‌وشێته‌وه ئه‌لڤارۆ ئۆدریۆزۆلایه.
- ئه‌لڤارۆ ئۆدریۆزۆلا كێیه؟
ئه‌لڤارۆ ئۆدریۆزۆلا ئارزالۆس، له 14ـی دیسێمبه‌ری 1995 له شاری سان سێباستیانی ئیسپانیا له‌دایك بووه، ئێستا ته‌مه‌نی 22 ساڵه، به قاچی راست یاریی ده‌كات و ده‌توانێت وه‌كو یاریزانی به‌رگری و باڵی راست رۆڵ بگێڕێت، ته‌نیا درێسی ریال سۆسیدادی له لالیگا پۆشیوه و گرێبه‌سته‌كه‌یشی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه تا ساڵی 2022ه، نرخیشی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌گاته 25 ملیۆن یۆرۆ.
- ئه‌لڤارۆ ئۆدریۆزۆلا له دوایین وه‌رز چی كردووه؟
ئۆدریۆزۆلالهسهرجهم پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه به‌شداری له 41 یاریی كردووه، تاكه گۆڵێكی كردووه و 4 گۆڵی دروست كردووه، به‌رگری لای راست شوێنی یاریكردنی سه‌ره‌كییه‌تی و ته‌نیا دوو یاریی وه‌كو یاریزانی باڵی راست كردووه.
ـ شێوازی یاریكردنی ئه‌لڤارۆ ئۆدریۆزۆلا
ئۆدریۆزۆلا رێژه‌ی پاسه‌كانی به‌رزه و رێژه‌ی پاسه دروسته‌كانی له وه‌رزی رابردوو 91% بوو، له كۆنتڕۆڵی تۆپ و نایابه و تۆپی به‌رز و راكردنی به تۆپه‌وه یه‌كێكن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی.
ـ چاره‌نووسی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌لڤارۆ ئۆدریۆزۆلا
ئه‌م یاریزانه 22 ساڵییه ته‌نیا به‌شداری له دوو یاریی دۆستانه كردووه، یه‌كه‌میان به‌رامبه‌ر ئه‌لبانیا له‌ماوه‌ی پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی و گۆڵێكی دروست كرد، دووه‌میان به‌رامبه‌ر كۆستاریكا، له هه‌ردوو یاریشدا لارۆخا بردیه‌وه بێ ئه‌وه‌ی گۆڵی لێ بكرێت، ئه‌لڤارۆ له هه‌ردوو یارییدا تا كۆتایی یاریی كرد، جامی جیهانی رووسیا ده‌رفه‌تی یه‌كه‌می یاریزانه‌كه‌یه.
پێشبینییه‌كانی مۆندیال
ئه‌لڤارۆ ئۆدریۆزۆلا ده‌رفه‌تی زۆر كه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاریی بۆ ئیسپانیا بكات، چونكه له‌لای راست هه‌ریه‌كه له ناچۆ مۆنریال و دانی كارڤاخال و سیزار ئیزبیلكوێتا یاریی ده‌كه‌ن، به‌مهۆیه‌وه ئه‌لڤارۆ بژارده‌ی چواره‌می به‌رگرییه، ئه‌گه‌ر دابنێین مۆنریال و ئیزبیلكوێتا له دڵی به‌رگری بن ئه‌وا ده‌بێته یه‌ده‌گی كارڤاخال، به‌ڵام ره‌نگه سوودی بۆ ئیسپانیا هه‌بێت ئه‌گه‌ر له خوله‌كه‌كانی كۆتایی له باڵی راست یاریی بكات و له‌هه‌مان كاتدا هاوكاری به‌رگری لای راست بكات.