سه‌رۆك بارزانى: هه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ده‌ين
نابێت چاره‌نووسى عێراق بكه‌وێته ده‌ست ته‌نيا لايه‌نێك
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى رايگه‌ياند، هه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ده‌ن و نابێت چاره‌نووسى عێراق بكه‌وێته ده‌ست ته‌نيا لايه‌نێك.
له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر سه‌رۆك بارزانى نووسيويه‌تى: "دوای ھەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، چەندین تێبینی لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان خرانەڕوو. ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان لەوانەیە دەرفەتێکی ھێنابێتە پێش کە لەرێگەییەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "زۆر گرنگە جەخت لەسەر پرەنسیپەکانی: ھاوبەشی، کۆدەنگی و ھاوسەنگی بکرێتەوە و تاکە لایەنێک بڕیار لە چارەنووسی تەواوی وڵات نەدات".