ديپلۆماتكارێكى ئه‌مه‌ريكى ده‌بێته سه‌رۆكى زانكۆى ئه‌مه‌ريكى كوردستان-دهۆك
ھانى دەرچووان دەدەین و هاوكارييان ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى لە ئەمه‌ریكا بخوێنن
K24 – هه‌ولێر:
زانکۆی ئەمه‌ریکی کوردستان - دهۆک سەرۆکێکی نوێی دەستنیشان کرد، کە دیپلۆماتێکی پێشووی ئەمه‌ریکایە.
زانکۆی ئەمه‌ریکی کوردستان – دهۆک، (جۆن مێنزیس) کە دیپلوماتكارێكی ئەمه‌ریکییە و پێشتر باڵیۆزی ئەمه‌ریکا بووە لە بۆسنە و بەرپرسی نوێنه‌رايه‌تى ئەمه‌ریكا بووە لە کۆسۆڤۆ، هەروه‌ها لە چەند وڵاتێکی دیکە کاری دیپلۆماسی کردووە وەکو سەرۆکی نوێی زانكۆكه دەستنیشانکرد.
(مێنزیس) لە لێدوانێکی دا بۆ (کوردستان 24) گوتی: "ئەزموونێكی ئەكادیمی و كارگێڕی و دێپلۆماسی باشم ھەیە كە سوودی بۆ كوردستان دەبێت و لە ئێستاوە كار لەسەر پەرەپێدانی ھەندێ بەش دەكەين لە زانكۆ، وەك بەشی پزیشكی و بەشەكانی تر كە كوردستان پێویستییه‌تی".
گوتيشى: "ھەستێكی خۆشە كە هاتوومه‌ته كوردستان، شاره‌زاييه‌كى باشم له باره‌ى كوردستانه‌وه هه‌يه. ئاگاداری مێژووی 25 ساڵەی رابردووی كوردم، دەمەوێت زانكۆ رۆڵی زیاتر بگێڕێت، نەك ته‌نيا گەنجان پێبگەیێنێت، دەخوازین زانكۆ رۆڵی خۆی لە بواری وەك پزیشكی و ھاوكاری كۆمەڵگە و باشتركردنی چۆنایەتی خوێندن و ژیان و ژیاری خەڵكی ئێرە بگێڕێت. ئێمە بەردەوام دەبین لە پەرەدان بە ستافی زانكۆ بەخێرایی، دواتر ھانى دەرچووان دەدەین و هاوكارييان ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى لە ئەمه‌ریكا بخوێنن، دامەزراوە و پرۆگرامی تایبەت بە پزیشكی ده‌كەینەوە بۆ تەواوكردنی ئامانجەكانی زانكۆ"
هه‌روه‌ها گوتى: "من سەربوردە و ئەزمونێكی باشم لە ھەرێمی ھاوشێوەی وەك كوردستان ھەیە، لەو ھەرێمانەی دیموكراسی تازه خه‌ريكى گەشەی كردنە، من لە بۆسنیا كە باڵوێز بووم و لە كۆسۆڤۆ بەرپرسی نوێنه‌رايه‌تى ئەمه‌ریكا بووم، پێموایە ھەرچیەك فێربووبم، سوودی بۆ ئەزموونی كوردستان دەبێت، من زۆر بەھیواوە لە داھاتوو دەڕوانم".
زانكۆى ئه‌مه‌ريكى كوردستان – دهۆك له ساڵى 2014 دامه‌زراوه و ئامانجى ئه‌وه‌يه نه‌وه‌يه‌كى سه‌ركرده له كوردستان پێبگه‌يه‌نێت و به يه‌كێك له زانكۆ ناسراوه‌كانى كوردستان داده‌نرێت.