هه‌ولێر.. به هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه هاووڵاتييه‌ك كوژرا
له گه‌ڕه‌كى گرووپى ئه‌ندازيارانى شارى هه‌ولێر، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هاووڵاتييه‌ك كوژرا.
K24 – هه‌ولێر:
له گه‌ڕه‌كى گرووپى ئه‌ندازيارانى شارى هه‌ولێر، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هاووڵاتييه‌ك كوژرا.
راگه‌ياندنى پۆليسى هه‌ولێر له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه بڵاويكرده‌وه، رووداوه‌كه كاتژمێر (06:00)ى ئێواره روويداوه و دواى گه‌يشتنى پۆليس بۆ شوێنى رووداوه‌كه ده‌ركه‌وت، كه‌سێك دەستڕێژی گولەی لێکراوە کوژراوە.
بڵاويشيكردووه‌ته‌وه، هاووڵاتييه تاوانلێكراوه‌كه ناوى (س.ع.ئ) و ته‌مه‌نى (38 ساڵ)ه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی کردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌و رووداوە بە پێ زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو کێشەی کۆمەڵایەتی (دوژمنداری) هەیە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
سه‌باره‌ت به جۆرى ئه‌و چه‌كه‌ى تاوانه‌كه‌ى پێ ئه‌نجامدراوه، پۆليس هيچ زانيارييه‌كى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.