باره‌گایه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌ركووك سووتێندرا

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شاری كه‌ركووك بۆ كوردستان 24: باره‌گای ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوه‌ی شاری كه‌ركووك سووتێندرا به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ قه‌باره‌ی زیانه‌كان بكات

K24- هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ئاگریان له‌ باره‌گای ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ردا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ په‌یامنێری كوردستان 24 راگه‌یاند، "ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراو ئاگریان له‌ باره‌گای ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستانیان له‌ گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوا له‌ ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركووك به‌رداوه‌"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ قه‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و رووادوه‌ بكات، تائێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و رووداوه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و هه‌روه‌ها كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ئه‌و ناوچانه‌ تووشی جۆرێك له‌ ناجێگیری دۆخی ئه‌منی و ناسه‌قامگیری و بوونه‌ته‌وه‌.

H.B