به ڤيديۆ.. هۆتێلێكى له‌نده‌ن ئاگرى گرت
تا ئێستا هۆكارى سه‌ره‌كى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نه‌زانراوه
K24 – ھەولێر:
ئاگرێكى گه‌وره له هۆتێلێكى ناوه‌ڕاستى له‌نده‌نى به‌ريتانيا كه‌وته‌وه. ده‌يان كارمه‌ندى ئاگركوژێنه‌وه سه‌رقاڵى كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه بوون.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان، ئه‌و ئاگره سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (6ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) له هۆتێلى (Mandarin Oriental hotel) كه‌وتووه‌ته‌وه، كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستى شارى له‌نده‌ن.
وه‌ك له گرته ڤيديۆى رووداوه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، دووكه‌ڵى ره‌ش له هۆتێله‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه. كارمه‌ندانى ئاگركوژێنه‌وه، كه ژماره‌يان به (100) كارمه‌ند ده‌خه‌مڵێنرێت، سه‌رقاڵى كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ن.
به هۆى ئه‌و رووداوه‌وه، پۆليس ژماره‌يه‌ك هێڵى گواستنه‌وه‌ى به‌ره‌و ناوچه‌ى رووداوه‌كه داخست و لێكۆڵينه‌وه‌يان بۆ زانينى هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ده‌ستپێكرد.
تا ئێستا هۆكارى سه‌ره‌كى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نه‌زانراوه.
More than 100 firefighters are tackling a large fire which has broken out at the Mandarin Oriental Hotel in #Knightsbridge
— BBC Radio 5 live (@bbc5live) ٦ يونيو ٢٠١٨
? https://t.co/UQMSd5TKbb pic.twitter.com/F437whdJiO
Nearly 100 firefighters battle 'massive blaze' at 5-star Mandarin Oriental hotel in upmarket Knightsbridge https://t.co/IcccHLXKIr pic.twitter.com/kvnWhTJExp
— Daily Mirror (@DailyMirror) ٦ يونيو ٢٠١٨
Just evacuated Mandarin Oriental hotel to see this.... absolutely crazy! So impressed by the organisation in bringing everyone to safety #knightsbridge #mandarinoriental pic.twitter.com/1837pi4uoD
— Anna Whiteley (@AnnaWhiteley) ٦ يونيو ٢٠١٨
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم، تويته‌ر
ئ.ر