به ڤيديۆ.. چركه‌ساتى پێكرانى سه‌ربازێكى سوپا به نيشانشكێن ببينه
گرته‌ى ڤيديۆيى پێكرانى سه‌ربازێكى سوپاى به فيشه‌كى يه‌كێك له نيشانه‌شكێنه‌كان ببينه
K24 – هه‌ولێر:
راگه‌ياندنى سه‌ربازى سه‌ر به فه‌رمانده‌يى گشتى سوپاى ليبيا گرته‌ى ڤيديۆيى پێكرانى سه‌ربازێكى سوپاى به فيشه‌كى يه‌كێك له نيشانه‌شكێنه‌كانى ميليشيا چه‌كدارييه‌كان بڵاوكرده‌وه.
هۆبه‌ى راگه‌ياندنى سه‌ربازى سه‌ر به سوپاى ليبيا رايگه‌ياندووه، دواى پێكرانيى، سه‌ربازه‌كه گه‌يه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌رى پێويستى بۆ كراوه و ته‌ندرووستى جێگيره.
له ئيستادا سوپاى ليبيا له شارى (درنه) رووبه‌ڕووى ميليشيا چه‌كدارييه‌كان بووه‌ته‌وه كه به‌شێكيان په‌يوه‌ستن به رێكخراوى (قاعيده)وه.
خه‌ليفه حه‌فته‌ر، فه‌رمانده‌ى سوپاى ليبيا رايگه‌ياندووه، هێزه‌كانى توانيويانه به رێژه‌ى (%75) شارى درنه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر