کوڕێک بۆ ژەمە خۆراکێک "خۆشەویستەکەی" جێدەهێڵێت

کاردانەوەی ستافی رێستۆرانەتەکە مایه‌ی سەرسامییه‌

K24 - هه‌ولێر:

کچ و کوڕێک لە شاری سیدنی وڵاتی ئوسترالیا یەک دەناسن و بڕیار دەدەن بۆ یەکەم ژوانیان بچنە رێستۆرانتێکی گرانبەها بەناوی ( میلکی لەین) لە سیدنی، بەڵام کوڕەکە دوای خواردن و خواردنەوەیەکی زۆر كچه‌كه‌ جێده‌هێڵێت و هەڵدێت.

خاوەنی رێستۆرانەتەکەش نایکات بە نامەردی و وێنە کوڕ و کچەکە لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاودەکاتەوە و دەڵێ "ئەم کوڕە بەهۆی 100 دۆلاری ئەمریکی، خۆشەویستەکەی بە گریان وخەمناکی جێهێشت".

خاوه‌نی رێستۆرانته‌كه‌ كه‌ وێنه‌ی كچ و كوڕه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌
خاوه‌نی رێستۆرانته‌كه‌ كه‌ وێنه‌ی كچ و كوڕه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌

بە گوێرەی هەواڵێکی دەیلی مەیلی بریتانی، کوڕەکە بەبیانووی راکێشانی پارە لە ئامێری ئەی تی ئێم دەچێتەوە دەرەوەی رێستۆرانتەکە و ناگەڕێتەوە، پاش ئەوەی کچەکە چەند جارێک تەلەفوونی بۆ دەکات، ژمارە تەلەفونی کچەکە بلۆک دەکات و خۆی وون دەکات.

ئەوەی زیاتر بۆتە باسی خەڵکی شارەکە، رەفتاری ستافی رێستۆرانتەکەیە ئه‌وان تەواوی پارەکە کە بڕی 100 دۆلار بووە، خستویانەتە سەر ئەستۆی رێستۆرانتەکە و پسوولەیەکی 150 دۆلاریشیان داوەتێ بۆ ئەوەی" ئەم جارە لەگەڵ کەسێکی باشتر بێتەوە و پیاوێکی راستەقینە بدۆزێتەوە".