یەکێتی چاوەڕێی وەڵامی دادگای فیدراڵییە
ئەوانەی دەرنەچوونە ئاستەنگ دروست دەكەن
K24 - ھەولێر
پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەبارەی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن و داوای لایەنە ناڕازییەكان بۆ ھەژماركردنەوەی دەنگەكان بە دەست، حزبەكەی چاوەڕێی وەڵامی دادگای فیدراڵیی عێراقە و ھەر بڕیارێك بیدات یەكێتی پێیەوە بابەند دەبێت.
بەختیار شاوێس، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند: "وەکو یەکێتی چاوەڕوانی وەڵامی دادگای فیدراڵین لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق".
جەختیشیکردەوە: "دادگای فیدراڵی هەر بڕیارێك دەربکات، وەك یەكێتی پێیەوە پابەند دەبین".
گوتیشی: "بابەتی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن كە براوەتە ناو پەرلەمانی عێراق، بابەتێكی سیاسییە و پەیوەندی بە ململانێیەوە ھەیە، كۆمەڵێك كاراكتەری سیاسی دۆڕاندوویانە لە ھەڵبژاردن و دەستبەرداری كورسی نابن، بەتایبەتی ئەوانەی لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان یان سەرۆك فراكسیۆن بوون".
ئاماژەی بەوەشدا: "هەندێك لەو کەسانەی لە هەڵبژاردن دەرنەچوون، کار بۆ دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم پرۆسەی سیاسی دەکەن".
ھ.م