یه‌كێتی له په‌رله‌مان نیگه‌رانه و چوار خاڵ بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌خاته‌ڕوو
گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
راگه‌یه‌ندراوێكی چوار خاڵیدا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، نیگه‌رانی خۆی له بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگه تایبه‌ته‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئاسایش پۆلیس و هێزه‌كانی دیكه‌ی ناوخۆ ده‌خاته‌ڕوو و به چوار خاڵ داوای ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌كات.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا یه‌كێتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، "ئه‌و هێزانه قوربانیه‌كی زۆریان له شه‌ڕی تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش داوه، جیا ده‌كرێنه‌وه له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق‌و ده‌نگه‌كانیان، كه ده‌نگی سه‌نگه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی به‌رگرییه له عێراق‌و كوردستان، هه‌وڵده‌درێ به ڕقی سیاسی‌و مه‌رامی نه‌خوازراو" به‌فیرۆ بدرێت.
یه‌كێتی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، "حیكمه‌تی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان جه‌نابی سه‌ماحه‌تی سیستانی، له‌سه‌ر چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ده‌ستوری‌و یاساییه‌كان، خزمه‌تی ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌كات".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، دانیشتنی كراوه‌ی په‌رله‌مان ناكرێت و ناشبێت دادوه‌ر له شوێنی كۆمیسیاران ده‌ست به‌كار بن.
هاوكات ئاماده‌یی حزبه‌كه‌شی، بۆ پابه‌ندبوون به رێكاره یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان خسته‌ڕوو.
چوار خاڵه‌كه‌ی یه‌كێتیی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان‌و ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه:
یه‌كه‌م/ دادگای ده‌ستوری به په‌له دادوه‌ری خۆی له‌سه‌ر كۆی كێشه ده‌ستوری‌و یاساییه‌كان‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رابگه‌یه‌نێی.
دووه‌م/ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان ئارامتر مامه‌له له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بكه‌ن. به‌دڵنیاییه‌وه حیكمه‌تی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان جه‌نابی سه‌ماحه‌تی سیستانی، له‌سه‌ر چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ده‌ستوری‌و یاساییه‌كان، خزمه‌تی ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌كات.
سێ یه‌م/ چاوه‌روانین نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و ده‌وڵه‌تانی دۆستی عێراق، هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ یارمه‌تیدانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌ستوری‌و یاسایی ڕاسته‌قینه و دوور له هه‌ڵچوون‌و كاردانه‌وه.
چواره‌م/ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، كه لێتێگه‌یشتنی هێزه كوردستانیه‌كان به ئه‌ركی گرنگ ده‌زانین، هێزو لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان وه‌كو نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازادیخواز به‌شێك بین له چاره‌سه‌ر، نه‌ك كێشه‌كانی ناوخۆمان قول بكه‌ینه‌وه‌و بكه‌وینه نێو كێشمه‌كێشه‌كانه‌وه.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
7/6/2018"