یه‌كێتی رازی نییه‌ له‌ كه‌ركووك ده‌نگه‌كان هه‌ژمار بكرێنه‌وه‌

"سندووقه‌كان له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبیین و یاری به‌ ئه‌نجامه‌كان كراوه‌"

K24 - كه‌ركووك:

بەرپرسانی یەکێتی لە کەرکووک دەڵێن، رازی نابن بەجیاکردنەوەی دەنگی ناو سندوقەکانی ئەو شارە چونکە سندوقەکان لەژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبین و یاری بەئەنجامەکانی کراوە.

بڕیاری بەدەست جیاکردنەوەی دەنگەکان رەنگە بۆ کەرکووک گرفت دروست بکات, ئەمە هەرچەندە داوای تورکمان و عەرەبەکان بوو لە شارەکە، بەڵام شەش لایەنی کوردیش بەهەمان شێوە لەگەڵ بەدەست هەژمارکردنەوەی دەنگەکانن.

بۆ ئەو لایەنانەی کە شەو ڕۆژیان خستبووه‌ سەر یەک تاکو دەنگەکان بەدەست هەژمار بکرێنەوە, یاساکەی پەرلەمان هیچ کێشەیەکی نیيە و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەوەش دڵنیان کە لە کەرکووک دەنگی پێکهاتەکان گۆڕانکاری بەسەردا نایات بەڵکو ئەوەی دەگۆڕێت دەنگی حزبەکانە.

لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ژمارەیەک هاووڵاتی لەبەردەم کۆميسيۆن کۆبوونەوەو ناڕەزایيان دەربڕی کە لە پێکهاتەی تورکمان و عەرەبن، ئەمەش وایکردووە کە یەکێتی لەو شارە بڵێت ئەو کەسانەی گەمارۆی کۆميسیۆنیان داوە، خەڵکانێکی چەکدارن و دەستیان لە وەرەقەی ناو سندووقەکان داوە.

ا. م