ئه‌ردۆغان: مه‌خموور زۆر گرنگه و هێرشى ده‌كه‌ينه سه‌ر
دواى كوبانێ و شنگال و قه‌نديل، ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر مه‌خموور ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا گوتی 'ناتوانم چاره‌سه‌ری بكه‌م'؛ ئه‌وا مۆڵه‌ت له هیچ كه‌سێك وه‌رناگرین، هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر شنگال و قه‌ندیل و ته‌نانه‌ت مه‌خموور. مه‌خموور زۆر گرنگه".
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له په‌خشی هاوبه‌شی هه‌ردوو كه‌ناڵى (Kanal D) و (CNN Türk) سه‌رۆكى كۆمارى توركيا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى هێرشكردنه سه‌ر قه‌نديل گوتى: "به‌دڵنیاییه‌وه رووداوه‌كه دوو ره‌هه‌ندی هه‌یه. قه‌ندیل هه‌یه، شنگال هه‌یه. ئه‌گه‌ر له ئێستادا هه‌ر مه‌ترسیيه‌ك له عێراقه‌وه هه‌بێت بۆ سه‌ر توركیا كه ناو به‌ناو ده‌بێت. ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه لێره‌دا به خێرایی ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا باس ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا گوتی 'من ئه‌و كاره چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م' ئه‌وا باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا گوتی 'ناتوانم چاره‌سه‌ری بكه‌م' ئه‌وا مۆڵه‌ت له هیچ كه‌سێك وه‌رناگرین، هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر شنگال و قه‌ندیل و ته‌نانه‌ت مه‌خموور. مه‌خموور زۆر گرنگه. پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بابه‌تی مه‌خموور چاره‌سه‌ر بكات، چونكه له مه‌خموور تیرۆریست پێده‌گه‌یه‌نرێت. ئه‌وێ لانه‌یه‌كی كڕكهوتنه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا، كه ئایا له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا دیدار هه‌یه؟ ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له رابردوودا ئه‌و دیدارانه كراوه، له‌گه‌ڵ سكرتێری پێشووی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، (بان كی مون)، زۆر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گفتوگۆكراوه.
هه‌وه‌ها گوتی: "ئێستا له‌گه‌ڵ (گوتێرێس) گفتوگۆ ده‌كه‌ین. با كه‌سێك بێت ئه‌و كاره چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رتان كرد؛ ئه‌وا باشه، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رتان نه‌كرد؛ ئه‌وا كاری پێویست ده‌كه‌ین. چونكه لێره‌دا لانه‌ی كڕكه‌وتن هه‌یه".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌شكرد، هه‌میشه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن و گرنگیی هه‌نگاونانی خسته‌ڕوو، گوتی: "واده‌زانن قه‌ندیل له كوێوه به‌خێو ده‌كرێت، له مه‌خمووره‌وه به‌خێوده‌كرێت. با ئه‌وه پشتگوێ نه‌خه‌ین. شنگال له راستیدا قه‌ندیلێكی بچووكه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه پشتیوانییه‌كی هه‌بووه یان نا، ئه‌ردۆغان وته‌كانى پێشووى خۆى هێنايه‌وه به‌رگوێ و گوتى: "ره‌نگه شه‌وێك له‌ناكاو بچینه ناوه‌وه". گوتیشی: "ئێستا ئه‌گه‌ر شنگال مه‌ترسی بۆ سه‌رمان دروست بكات... قه‌ندیل مه‌ترسیمان بۆ سه‌ر دروست ده‌كات. له‌وێش ئێمه كاری پێویست ده‌كه‌ین. ئێمه ئه‌وه‌شمان به به‌ڕێز عه‌بادی گوتووه، به‌ڵام نه‌بووه. ئومێده‌وارین و چاوه‌ڕوانده‌كه‌ین بزانین ئێستا حكوومه‌ت چۆن پێكدێت".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ