بۆ يه‌كه‌مجاره فڕۆكه‌كانى توركيا ئه‌م ناوچه‌يه‌ى هه‌رێميان بۆردومانكرد
ئه‌مڕۆ هێرشه ئاسمانييه‌كانى توركيا له سنوورى هه‌رێمى كوردستان چڕتر بوونه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا ئاسمانى هه‌رێمى كوردستانيان به‌زاند. بۆ جارى يه‌كه‌م سنوورى شارۆچكه‌ى (ئاكرێ)يان بۆردومان كرد.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى (كوردستان24) له (ئاكرێ)، فڕۆكه‌كانى توركيا ناوچه‌ى (باكرمان)يان له قه‌زاى (ئاكرێ) بۆردومانكردووه. (سێ) گوندى ناوچه‌كه كراونه‌ته ئامانجى ئه‌و بۆردومانانه.
هه‌ر له‌و ميانه‌يه‌دا به‌رپرسى نووسينگه‌ى (كوردستان24) له پارێزگاى دهۆك رايگه‌ياند، "ئه‌مڕۆ جارێكى ديكه، فڕۆكه‌كانى توركيا به بيانوونى هه‌بوونى باره‌گاكانى (په‌كه‌كه) گونده‌كانى (ردێنێ) و (ساركێ) و ناوچه‌كانى پشت (گه‌لى شێرانه)يان له سنوورى چياى گاره بۆردومان كردووه".
له‌و باره‌يه‌وه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (ئه‌نادۆڵ)ى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، "بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا وەريگرتوون، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆسەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە ناوچەکانی زاپ، خواکورک و قەندیل لە سنووری "باکووری عێراق"، ژمارەیەک حەشارگە و جبەخانەی تیرۆریستان خاپوور کران" –وه‌ك ئه‌وه‌ى له ده‌قى هه‌واڵى ئاژانسه‌كه‌دا هاتووه-.
ئه‌م بۆردومان و هێرشانه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دواى ئه‌وه دێت، شه‌وى رابردوو، سه‌رۆكى توركيا، (ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان) رايگه‌ياند، "هێرش ده‌كه‌ينه سه‌ر شنگال و قه‌نديل و مه‌خموور".
گوتيشى: "مه‌خموور، قه‌نديل به‌خێو ده‌كات، بۆيه مه‌خموور زۆر گرنگه و لانكه‌ى به‌رهه‌مهێنانى تيرۆريستانه".
سه‌رۆكى توركيا هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ى كرد، "ئه‌گه‌ر عێراق هيچى پێ نه‌كرێت، بۆ وه‌ستاندنى په‌كه‌كه، ئه‌وا، توركيا مۆڵه‌ت له‌كه‌س وه‌رناگرێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر په‌كه‌كه".
هاوكات تا ئێستا حكومه‌تى عێراق، هيچ لێدوانێكى سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵوێست و سنووربه‌زاندنه‌ى توركيا نه‌داوه.
ئ.ر