به ڤیدیۆ.. بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له به‌ری گاره‌ی دهۆك
K24 - دهۆك:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، به بیانووی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له سنووری پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ده‌رده‌كه‌وێت فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، بۆردومانی گوندی سارکێ ده‌كه‌ن، لە دەڤەری بەری گارەی دهۆك.
ئه‌مڕۆش فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا ئاسمانى هه‌رێمى كوردستانيان به‌زاند و بۆ جارى يه‌كه‌م سنوورى شارۆچكه‌ى (ئاكرێ)يان بۆردومان كرد.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى (كوردستان24) له (ئاكرێ)، فڕۆكه‌كانى توركيا ناوچه‌ى (باكرمان)يان له قه‌زاى (ئاكرێ) بۆردومانكردووه و (سێ) گوندى ناوچه‌كه كراونه‌ته ئامانجى ئه‌و بۆردومانانه.