سەرۆکی پەرلەمانی ئەرمینیا سوپاسی گەنج و لاوی کوردستان دەکات
K24 - هه‌ولێر:
ئارا بابلۆیان، سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی ئه‌رمینیا، له میانی پێشوازیكردنی له فه‌لاح حه‌سه‌ن، جێگری سه‌رۆكی لاوانی سیاسی جیهان، سوپاسی گه‌نج و لاوی كورد ده‌كات.
فەلاح حەسەن, گەنجێكی کوردە و پۆستی جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانی ھەیە, مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی ئه‌رمینیا روونده‌كاته‌وه و دەڵێت: "بۆ بەھێزکردنی دۆستایەتی گەلی کورد و گەیاندنی پەیامی دۆستایەتیمان و پشتگیری‌کردن لە قوتابیانی کورد لەو وڵاتە جارێکی تر ھاتینەوە یەریڤان".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، تا له‌و پۆستە جیهانییه‌دا بێت ھەوڵ بۆ زیادکردنی دۆسته‌كانی كوردستان ده‌دات و ده‌ڵێت: "ھەوڵی جددیمان لەسەر ئەوەیە ئەگەر چەند کوردێک دەستیان ھەبووبێت لە جینۆسایدی ئەرمەنەکان ئەوا نابێت لەسەر میللەتێکی 40 ملیۆنی ھەژمار بکرێت، جگە لەمەش کورد لەچەندین شار‌و شارۆچکە و لادێ‌دا ئەرمەنيیەکان پاراستووە".
ئەم لاوە کوردە دەشڵێت: "سەرۆکی تازەی پەرلەمانی ئەرمینیا سوپاسی لاوانی کوردستان دەکات کە بۆ پەره‌پێدانی پەیوەندیيەکان لەگەڵ لاوانی سیاسی ئەرمینیا و پەرلەمان و حکوومەتی ئەو وڵاتە ھەنگاوی باش و دۆستانەیان ناوە".
فه‌لاح حه‌سه‌ن دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌رمینیا خۆشحاڵ بووە بەسەردانە فەرمیيەکەی و ھیوای خواستووە لە نزیکەوە بێتە کوردستان و سەردانی ھەولێری پایتەختی کوردستان بکات.

ا. م