دوو ته‌قینه‌وه له كه‌ركووك روویاندا
به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژرا و 14ی دیكه‌ش برینداربوون
K24 - كه‌ركووك:
دوو ته‌قینه‌وه له شه‌قامی قودسی نزیك مزگه‌وتی ئه‌بڕاڕی كه‌ركووك روویاندا‌و به‌هۆیه‌وه ژنێك كوژراو و 14 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ته‌قینه‌وه‌كان له رێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه بووه و ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌ناو كافتریایه‌ك بووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش له نزیك ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م بووه.
له ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و تیمه‌كانی فریاگوزاریش ته‌رمی كوژراو و برینداره‌كان ده‌گوازنه‌وه نه‌خۆشخانه.
هێمن ده‌لۆ، په‌یامنێری كوردستان 24 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه له گه‌ڕه‌كی موسه‌ڵڵا، گوللـه‌یه‌كی قازیفه ئاراسته هێزه ئه‌منییه‌كان كرابێت، به‌ڵام تا ئێستا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌رى 2017 و راده‌ستكردنی شاری كه‌ركووك به میلشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان، به‌هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار به رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێر، تا ئێستا نه‌توانراوه پارێزگاری له سه‌قامگیری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری بكرێت و جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش‌یش زیادیان كردووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ا. م