دەمیرتاش لە ستۆدیۆی TRT بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات

دامەزراوەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڕیار لەبارەی بانگەشەی دەمیرتاش دەدات

K24 - ھەولێر

کەناڵی (تەرەتە) بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ستۆدیۆیەك لە زیندان بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش، کاندیدی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) دروست دەکات.

بە گوێرەی ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ "دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڕیاری لەبارەی شێوازی بانگەشەکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، کاندیدی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا و دەمیرتاش لەلایەن کەناڵی تەرەتەوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە زیندانەوە ستۆدیۆیەکی بۆ دروستدەکرێت و بۆ ماوەی 10 خولەك بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خۆی دەکات".

تەلەفزیۆن و رادیۆی TRT كەناڵی فەرمی حكوومەتی توركیایە كەناڵێكی تایبەتی بە زمانی كوردی بەناوی تەرەتە كوردی كردووەتەوە، بەڵام زۆرجار لەلایەن كوردانی باكووری كوردستان بە خراپ باس لە سیاسەتی ئەو كەناڵە بەرامبەر گەلی كورد دەكرێت.

دەمیرتاش یەكێكە لە ركابەرانی ئەردۆغان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا كە بڕیارە لە 26 حوزەیرانی 2018 بەڕێوەبچێت، بەڵام دەمیرتاش زیندانە و تائێستا تەنھا لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند پەیامێكی وەك بانگەشە كردن بۆخۆی بڵاوكردووەتەوە.

ھ.م