نوێترین زانیاری له باره‌ی چۆنیه‌تی ده‌ستگیركردنى بكوژی كچه ئه‌ڵمانییه‌كه
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆك روونكردنه‌وه ده‌دات و زانيارى له باره‌ی چۆنیه‌تی خنكاندنی كچه‌كه ئاشكرا ده‌كات
K24 - دهۆك:
لیوا تاریق ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دهۆک، لەبارەی دەستگیرکردنی عەلی بەشار رايگەیاند، له باره‌ی ئەو کچە ئەڵمانییەی بە دەستی پەنابەرێكی کوردی باشووری كوردستان کوژرابوو، حکوومەتی ئەڵمانیا بەفەرمی پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردبوو بۆ ئەوەی تاوانبارەكە دەستگیربكەن.
ليوا تاريق بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌و "تاوانباره" له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شارۆچكه‌ی زاخۆ ده‌ستگیركراوه و له به‌رده‌م دادوه‌ریش دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه، كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی رووی له ئه‌ڵمانیا كردبوو و پێشتریش نێشته‌جێی زاخۆ بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆك راشیگه‌یاند، تاوانباره‌كه له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ كچه‌كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه "مه‌ی و مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه"، دواتر ناكۆكییان له نێوان درووست بووه، ئه‌و كاته‌ی كچه‌كه ویستوویه‌تی پۆلیس ئاگاداربكاته‌وه، ئه‌و كوڕه له خۆی ترساوه، كچه‌كه‌ی گرتووه و ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ری.
لیوا ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌و كاره‌ش به ده‌ست كچه‌كه‌ی خنكاندووه و هه‌ر له‌و شوێنه‌ش ته‌رمه‌كه‌ی خستووه‌ته ژێر گڵ، به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیاش، كچه‌كه ناوی سوسانایه و ته‌مه‌نی 14 ساڵه.
.jpg)
.jpg)