رێگای گردەكە بۆ یەكێتی سەختتر دەبێت
"گۆڕان یركلایەنانە رێككەوتننامەكەیان سڕكردووە"
K24 - سلێمانی
ھەوڵەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە مەبەستی سەردانی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنی کاری پێکەوەیی لە بەغدا بەردەوامە، ئەو بابەتەش لە دوایین کۆبونەوەی سەرکردایەتی ئەو حزبەدا بڕیاری لێدراوە، هه‌روه‌ها یه‌كێتی ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ گۆڕان ئاسایی بكاته‌وه و له‌گه‌ڵیدا كۆببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رایدەگەیەنێت: "له نێو یه‌كێتی كه‌س حیساب بۆ كه‌س ناكات و ئەو حزبە ھەر خەریكی گەندەڵی و تەزویرەله‌گه‌ڵیان كۆنابینه‌وه".
رەفعەت عەبدوڵڵا، لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "گرنگە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ گۆڕان چاك بكەینەوە و پێیدا بچینەوە، چونكە دۆخی كوردستان و ناوچەكە وادەخوازێت، گۆڕان رێككەوتنی لەگەڵ یەكێتی یەكلایەنانە سڕكردووە، بێ ئەوەی ئێمە وەك یەكێتی ئاگاداری ھیچ بین".
لەبەرامبەردا خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: "یەكێتی حزبێكە مەرجەعی نییە، سێ چوار سەر و تەكەتولیان ھەیە كەس كاغەزی ئەوەی دیكە ناخوێنێتەوە و كەس حیساب بۆ كەسی دیكە ناكات، گەورەترین كێشەی ناوخۆییاب ھەیە، لەگەڵ كێ دابنیشین؟ دەبێ یەكێتی واز لەو ھەموو گەندەڵی و تەزویرە بێنێ، لە راستیدا ئێمە لەگەڵ یەكێتی كۆنابینەوە".
ھ.م