بە ڤیدیۆ.. ئیتاڵیا خه‌ڵاتی "ئیسكیا" به كچه رۆژنامه‌نووسێكی ئێزیدی ده‌به‌خشێت
خه‌ڵاتی "ئیسكیا" گرنگترین خه‌ڵاتی ئیتاڵیایه و ساڵانه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌به‌خشرێته میدیاكاران
K24- هه‌ولێر:
رۆژی هه‌ینی زینە حه‌مۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی لیۆناردۆ دافنشی دابه‌زی، بۆئه‌وه‌ی به ئاماده‌یی ده‌یان رۆژنامه‌نووس و به‌رپرسی ئیتاڵی گرنگترین خه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرێت.
خه‌ڵاتی "ئیسكیا" خه‌ڵاتێكی ساڵانه‌یه و به گرنگترین دیاری له‌و وڵاته دادنرێت، به‌وه‌ی كه له له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیتاڵیا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی ئه‌و وڵاته ده‌به‌خشرێته میدیاكاران.
خه‌ڵاتی ئه‌مساڵیش كه به‌ر ئه‌و كچه رۆژنامه‌نووسه ئێزیدییه كه‌وتووه، سی و نۆیه‌مین دانه‌یه كه به میدیاكاران ده‌به‌خشرێت.
له‌مباره‌شه‌وه مارتین فانئالدیرن، جێگری سه‌رۆكی دادگای تایبه‌ت به پێدانی ئه‌و خه‌ڵاته به كوردستان 24 راگه‌یاند، "ئێمه له ئیتاڵیا د‌رك به قه‌باره‌ی نه‌هامه‌تیی ئێزیدییه‌كان و ته‌واوی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین و، به‌خشتینی ئه‌و خه‌ڵاته‌ش به حه‌مۆ بۆ رێزگرتنه له هه‌وڵه‌كانی بۆ گوزارشتكردن له كاره‌ساتی گه‌له‌كه‌ی.. هیوادارم چیتر ئه‌و نه‌هامه‌تییانه دووباره نه‌بنه‌وه".
په‌یمانێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌و خه‌ڵاته له رێوڕسمێكی تایبه‌تدا به حه‌مۆ ده‌به‌خشرێت.
زینه حه‌مۆ، كه كچه رۆژنامه‌نووسێكی فۆتۆگرافه‌ری ئێزیدیی شنگاله، له‌ڕێگه‌ی كاره‌كه‌یه‌وه رۆماڵی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كردووه، كه‌له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌رهه‌ق به ئێزیدییه‌كان كراوه و، له ڕێگه‌ی وێنه‌كانییه‌وه ده‌یان پێشانگای فۆتۆگرافی كردۆته‌وه، بۆئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه نیشانی جیهان بدات كه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكه‌كه‌ی كراوه.
H.B




.jpg)
.jpg)





