وه‌زيرى ناوخۆى عێراق: هيچ سندووقێكى ده‌نگه‌كان نه‌سووتاوه
ئه‌وه‌ى سووتاوه ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كانى كۆميسيۆن بووه
K24 – هه‌ولێر:
قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق، تايبه‌ت به (کوردستان24) رايگەیاند، هيچ زيانێك به كۆگاى سندووقه‌كانى ده‌نگدان نه‌گه‌يشتووه. ئه‌وه‌ى سووتاوه ئامێره ئهليكترۆنييهكانيى كۆميسيۆن بووه.
ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ى ره‌سافه‌ى به‌غدا، كۆگايه‌كى سه‌ره‌كى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاگرى تێ به‌ربوو.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان ئاگر له كۆگاى سندووقى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنى (دوازده‌ى ئايار) به‌ربووه و به‌و هۆيه‌وه سه‌دان سندووق سووتاون.
سه‌ره‌ڕاى گه‌يشتنى تيمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه، وه‌زيرى ناوخۆى عێراق، (قاسم ئه‌عره‌جى) گه‌يشته شوێنى رووداوه‌كه.
(قاسم ئه‌عره‌جى)، دووپاتيشيكرده‌وه، ئه‌وان ده‌ستبه‌جێ ليژنه‌يه‌كى باڵايان بۆ لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه پێكهێناوه.
هاوكات (عادل نوورى)، په‌رله‌مانتارى كورد و ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتارى ديكه له شوێنى رووداوه‌كه ده‌ستيان به لێكۆڵينه‌وه كردووه بۆ زانينى هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه.
عادل نوورى، رايگه‌ياند، هه‌وڵى زۆر ده‌ده‌ين له ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا بگه‌ينه راستييه‌كان.
ئ.ر