به‌ڤیدیۆ.. سندووقه‌كانی ده‌نگدان له‌شاری به‌غدا گڕیانگرت
ئه‌و كۆگایه‌ی سووتاوه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ره‌سافه له ناوه‌ڕاستی به‌غدا و ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه و سندووقه‌كان سووتاون
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د ره‌بیعی، جێگری لێژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا، سووتانی سندووقه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ره‌سافه، راگه‌یاند.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ره‌بیعی ئاشكرایكرد، "یه‌كێك له كۆگاكانی وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌ناوچه‌ی ره‌سافه كه سندووقه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنیان تێدا هه‌ڵگیرابوون، گڕیانگرت" و گوتیشی: "به‌ڵگه‌نامه و سندووقه‌كانی ناو ئه‌و كۆگایه به‌ته‌واوه‌تی سووتاون و هیچیان لێ نه‌ماوه‌ته‌وه".
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به تیمه‌كانی به‌رگری میللی راگه‌یاندبوو، ئاگرێك له بینایه‌كی به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه به سایتی به‌غدادولیه‌ومی راگه‌یاندووه، "ئاگرێك له‌ناو كۆگاكانی مادده خۆراكییه‌كان له گه‌ڕه‌كی گه‌یلانی به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌وتووه‌ته‌وه"، كه ئێستا ئه‌و كۆگایانه بۆ هه‌ڵگرتنی سندووقه‌كانی ده‌نگدان به‌كارهێنراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به‌په‌له گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، بۆ رێگریكردنی له ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه بۆ بینایه‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆگاكه".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی گوتی: ئه‌و ئاگره‌ی له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كه‌وتووه‌ته‌وه، ده‌كه‌وێته نزیك كۆگاكانی سه‌ر به كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌و ئاگره نه‌زانراوه، ئاخۆ ده‌ستی لایه‌نێك له‌پشته‌وه بووه، یانیش رووداوێكی نامه‌به‌ست بووه.
H.B