يه‌كێتى و گۆڕان و هاوپه‌يمانى ليست بۆ كۆتاى توركمان درووست ده‌كه‌ن
پێشتر نه‌يارێتى خۆيان بۆ بوونى كۆتاى توركمان ده‌ربڕيوه
K24 – هه‌ولێر:
هاوكات له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ى ده‌رگاى تۆماركردنى ناوى ليست و قه‌واره سياسييه‌كان بۆ به‌شداريكردن له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى له هه‌رێمى كوردستاندا، لايه‌نه سياسييه‌كان چاويان بڕيوه‌ته كورسى كۆتاى پێكهاته نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هه‌ريه‌ك له يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، هاوپه‌يمانى ديموكراسى سه‌رقاڵى پێكهێنانى ليستى تايبه‌ت به كۆتاى توركمانن.
له به‌رامبه‌ردا لايه‌نه توركمانييه‌كان داوا ده‌كه‌ن، ئه‌و لايه‌نه سياسييانه ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه كاروبارى توركمانه‌كان.
بەرەی تورکمانیش بەهۆی هەڵوێستە جیاوازەکانی لەسەر ریفراندۆم، چەند لیستێکی لێ جیا بووەتەوە.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان24، ئه‌و لايه‌نه سياسييانهى ئێستا هه‌وڵى پێكهێنانى ليستى توركمانى ده‌ده‌ن، پێشتر نه‌يارێتى خۆيان بۆ بوونى كۆتاى توركمان ده‌ربڕيوه و هه‌وڵيانداوه ئه‌و كۆتايه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
له په‌رله‌مانى كوردستان له كۆى (111) كورسى په‌رله‌مان، (11) كورسى بۆ كۆتاكان ته‌رخانكراوه و له‌و ژماره‌يه‌ش (5) كورسى بۆ كريستيانه‌كان و (5) كورسى بۆ توركمان و (1) كورسى بۆ پێكهاته‌ى ئه‌رمه‌ن ده‌ستنيشان كراوون.