"ژیانی خه‌ڵكی كه‌ركووك له مه‌ترسیدایه"
كمال كه‌ركووكی: كه‌ركووك بووه‌ته ناوه‌ندێكی سه‌ربازی و دۆخی ئەمنی لەو شاره ناسەقامگیرە
K24- هه‌ولێر:
كه‌مال كه‌ركووكی، فەرماندەی میحوەری پردێیی هێزه‌كانی پێشمەرگەی کوردستان دووپاتیكرده‌وه، كه‌ركووك بووه‌ته ناوه‌ندێكی سه‌ربازی و دۆخی ئەمنی لەو شاره ناسەقامگیرە و، دوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و شاری، وەکو سەربازگەیەکی لێهاتووە.
ئه‌م قسانه‌ی كه‌ركووكی له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 هاتوون و جه‌ختی كرده‌وه، "دوای نه‌مانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، ته‌قینه‌وه و كرده‌وه‌ی تۆقێنه‌ر روویان له زیادبوون كردووه و رۆژانه رووداوی نه‌خوازراوی ئه‌منی رووده‌ده‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره كه‌وتۆته مه‌ترسی".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، كه‌مال كه‌ركووكی ئاشكرایكرد، "بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەت و بەستنی هاوپەیمانێتی لەگەڵ لایەنەکان، راسته‌وخۆ دوای جەژنی رەمەزان شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بەغدا دەکات".
هه‌وره‌ها گوتی: "پارتی لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکدایە، کە هاوبەشی راستەقینەی تێدا بەرجەستەببێت و مافی گەلی کوردی تیادا زامنبێت".
دووپاتیشیكرده‌وه، "هیچ حکومەتێک بەبێ کورد سەرکەوتوو نابێت".
H.B