سه‌رۆك بارزانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات

سەرۆک بارزانی: پشتیوانی ھەر ھەولێک دەکەین کە بۆ چارەسەری قەیرانی چەقبەستووی عێراق و پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەخرێنە ڕوو

K24- هه‌ولێر:

لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵی کوردستان ٢٤ دا، کە لە رێگەی ئۆفیسی راگەیاندنیەوە لە بارەی دوا رەوشی عێراق و قەیرانی دوای پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنه‌رانی عێراق ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرا، سه‌رۆك بارزانی  دووپاتیكرده‌وه‌: پشتیوانی ھەر ھەوڵێکی دڵسۆزانە و بەرپرسیارانە دەکەین، کە بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە چەقبەستووەی ئێستای عێراق و بە تایبەتی چارەسەریی دەستوریی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەخرێنە ڕوو.

له‌ كۆتایی وه‌ڵامه‌كه‌شیدا بۆ كه‌ناڵی كوردستان 24، سه‌رۆك بارزانی گوتی: "ھیوادارین دوای جەژن ھەموو لایەنە سیاسیەکان بەشداری گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن" بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە و گونجاو" کە لە بەرژەوەندیی ھەموو گەلانی عێراق و لەسەر بنەمای جێبەجێ کردنی دەستور بێت.

H.B