به‌ڤیدیۆ.. سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا به ئاڵای كوردستانه‌وه جه‌ژنه پیرۆزه ده‌كات
قوتابیه‌كی كورد ئاڵای كوردستان پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا ده‌كات و ئه‌ویش بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌یپۆشێت
K24- هه‌ولێر:
له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا له‌كاتی پێشوازیكردنی له‌و كه‌سانه‌ی بۆ جه‌ژنه پیرۆزه سه‌ردانی مه‌هاتیر محه‌مه‌د، سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا ده‌كرد، قوتابییه‌كی كورد ملپێچێكی ئاڵای كوردستانی پێشكه‌ش به محه‌مه‌د كرد و، ئه‌ویش به‌خۆشحاڵییه‌وه ملپێچه‌كه‌ی قبوڵكرد و له ملی پۆشی.
بژار عوسمان ئه‌و هاووڵاتیه كورده‌ی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه، كه قوتابی دكتۆرایه و له مالیزیا ده‌خوێنێت، له‌كاتی سه‌ردانیكردنی بۆ كۆشكی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌و ملپێچه‌ی پێشكه‌ش به مه‌هاتیر محه‌مه‌د كرد.
بژار عوسمان به جلی كوردییه‌وه سه‌ردانی كۆشكی سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا كرد و، دوای پێشكه‌شكردنی ئه‌و ملپێچه به سه‌رۆك وه‌زیران، مه‌هاتیر محه‌مه‌د تا كۆتایی رێوڕه‌سمه‌كه ملپێچه‌كه‌ی به‌سه‌ر شانییه‌وه هێشته‌وه و به ئاڵای كوردستانه‌وه پێشوازی له زیاره‌تكارانی ده‌كرد.
وه‌ك بژار عوسمان باسی ده‌كات، كاتێك به جلی كوردییه‌وه به‌ره‌و لای مه‌هاتیر ده‌ڕۆیشت بۆئه‌وه‌ی سه‌لامی لێ بكات و دیارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، مه‌هاتیر ده‌ستپێشخه‌ری كرد و پرسیاری لێ كرد ئه‌مه ئاڵای چ وڵاتێكه؟ دوای ئه‌وه‌ی بژار وه‌ڵامی دایه‌وه كه ئاڵای كوردستانه، سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا به خۆشحاڵیه‌وه ملپێچی ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر شانی خۆی دانا و تا كۆتایی رێوڕه‌سمه‌كه له‌سه‌ر شانی هێشته‌وه.
مه‌هاتیر محه‌مه‌دی 92 ساڵی، جگه له كاری سیاسی و خاوه‌ندارێتی بۆ 16 په‌رتووك، له‌سه‌ر ئاستی جیهان به یه‌كێك له سه‌رۆك وه‌زیره هه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كان له مێژووی مالیزیا ده‌ناسرێت، به‌تایبه‌ت كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا، مالیزیا به‌ره‌وپێشچوونێكی دیاری ئابووری به‌خۆیه‌وه بینیوه و، له وڵاتێكی هه‌ژاره‌وه به‌ره‌و ریزی وڵاته پێشگهوتووهكان هه‌نگاوی ناوه.
به‌رله‌وه‌ی مه‌هاتیر محه‌مه‌د ده‌ست بۆ كاری سیاسی ببات، پزیشكێكی سه‌ركه‌وتووی وڵاته‌كه‌ی بوو، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی مه‌لایۆ و وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌كان تێكۆشاوه و، گرنگی زۆری به‌و سیاسه‌ته داوه كه یارمه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری ده‌ده‌ن و، كاره دیاره‌كانی وایكردووه ببێته كه‌سێكی هه‌ره دیار له مێژووی وڵاته‌كه‌یدا.
H.B