به‌ره‌ى توركمانى داواى دۆخێكى تايبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى كه‌ركووك ده‌كات
پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌ركووك دۆخێكى تايبه‌تى هه‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌ره‌ی توركمانی داواى له دادگای فیدراڵی و ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری كرد، كه پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌ركووك دۆخێكى تايبه‌تى هه‌بێت.
به‌ره‌ى توركمانى، له به‌ياننامه‌يه‌كدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، نابێت چه‌مكی یهكگرتوويی نیشتمانی ته‌نیا له شیعه و سوننه و كورد كورت بكرێته‌وه و توركمان فه‌رامۆش بكرێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌يدا به‌ره‌ى توركمانى دژايهتى خۆى بۆ ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق له (12ى ئايار)ى رابردوو ده‌ربڕيوه و هۆشدارى داوه له په‌رده‌پۆشكردنى ساختهكارييهكانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و داوايكردووه، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌ركووك دۆخێكی تایبه‌تی پێبدرێت و جیاواز بێت له پارێزگاكانی سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار و مووسڵ.
سه‌ره‌ڕاى تێپه‌ڕينى زياتر له مانگێك به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراقدا، تا ئێستا ئه‌نجامی كۆتایی له لایه‌ن دادگای فیدراڵی په‌سه‌ند نه‌كراوه و به‌شێكی لایه‌نه‌كانیش تێبینیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه.
له شارى كه‌ركووك هه‌ريه‌ك له توركمان و عه‌ره‌ب ره‌تيده‌كه‌نه‌وه ئه‌نجامه‌كان قبوڵ بكه‌ن و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى و گۆڕينى ئه‌نجامى سندووقه‌كان له رێگه‌ى پرۆگرامى ئه‌ليكترۆنييه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، پێشتر به به‌ياننامه‌ى ره‌سمى ره‌تيكردووه‌ته‌وه هيچ جۆره ساختهكارييهكى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام دابێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستى به‌ره‌ى توركمانى له دژى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و نه‌يارێتى كورد له كه‌ركووك، پێشێلکاری ھێزە عێراقییەکان لە کەرکووک بەردەوامه، ئەمەش ھاووڵاتییانی کوردی شارەکەی نیگەران کردووە، بزووتنەوەی مافی کوردیش کە لە دوای شازدەی ئۆکتۆبەرەوە دامەزراوە، لە دژی ئەو پێشێلکارییانە ھەڕەشەی خۆپێشاندانی فراوان دەکەن، ھاووڵاتییانیش داوا لە سەرکردایەتی سیاسی کورد دەکەن، بە یەکگرتوویی بچنە بەغدا و دۆسييه‌ى کەرکووکیش لە پێشینەی کارەکانیان بێت.