دایكی شەش منداڵ بە گولـلەی باوكی گیانی لەدەستدا
پۆلیس ھۆكارەكە ئاشكرا دەكات
K24 - سلێمانی
ژنێك لە گوندێكی سنووری قەزای دوكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، كە دایكی شەش منداڵە، لەو كاتەی باوكی دەمانچەكەی پاكدەكاتەوە گولـلەیەك دەردەچێت و بەری دەكەوێت و گیانی لەدەستدا.
بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكات: "شەوى رابردو لە گوندى چۆبڵاغی ىسەر بەقەزاى دوکان، ئافرتێك بەناوى (چ، ع،ر) تەمەن 34 ساڵ کە دایکى شەش منداڵە بەھۆی بەركەوتنی گولـلە گیانى لەدەستدا".
پۆلیسى سلێمانى روونیدەكاتەوە: "بەوتەى باوکى ژنەکە، لەکاتى پاککردنەوەى دەمانچەکەیدا فیشەك لە دەمانچەکەى دەرچووەو بەر کچەکەى کەوتووە، بەو هۆیەوە گیانى لەدەستداوە".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: "پاش گەیشتنى مەفرەزەکانى پۆلیس، لێکۆڵینەوە لەروداوەکە دەستیپێکردوەو باوکى ژنەکە بە بڕیارى دادوەر راگیراوە".
ھ.م