سەرۆک بارزانی و وەزیری گەیاندنی عێراق جەخت لە هەماهەنگیی هێزە سیاسییەکان دەکەنەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری گەیاندنی عێراق دەکات و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەری کێشەکان کرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی 2026، بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە مستەفا سەنەد وەزیری گەیاندنی عێراق و شاندی یاوەری کرد.

بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایەسەر بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ.

بارەگای بارزانی رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەری کێشەکان کرایەوە.