پارتی و یهكێتی ئۆپۆزسیۆن بوون رهتدهكهنهوه
"ناكرێت بەناوی ئۆپۆزسیۆن بوون، كورد پەراوێز بخرێت"
K24 - ھەولێر
پارتی و یەکێتی رەتیدەکەنەوە، لە حکوومەتی داھاتووی عێراقدا ببنە ئۆپۆزسیۆن، ئهندامێكی سهركردایهتی پارتی رایدهگهیهنێت، دەیانەوێت بەشداری حكوومەت بكەن و شەڕی مافە دەستوورییەکان بکەن. ھاوكات ئهندامێكی سهركردایهتی یهكێتی به پێویستی دهزانێت كورد له نێو حكوومهتی داهاتووی عێراقدا ههبێت.
پارتی چاوەرێی رێکكەوتنی سیاسیی و ھاوپەیمانێتیە گەورەکان دەكات، بۆ ئەوەی مافە دەستوورییەکانی کورد لە حکوومەتی داھاتوو، بە دەست بێننەوە، مەرجی بەشداریکردنیشیان، گێڕانەوەی ھاوبەشی راستەقینەیە، بەدەر لەوە بە حکوومەتی نوێ رازی نابن.
عەلی حوسێن، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە كوردستان24 راگەیاند: "حكوومەت بێ ئۆپۆزسیۆن نابێت، بەڵام ھەوڵبدرێت لانیكەم لایەنە سەرەكییەكانی عێراق ھاوپەیمانییەتی پێكبێنن، ئەو لایەنە سیاسییانە كە پێگەیان بەھێزە دەبێ رۆڵی خۆیان لە پێكھێنانی حكوومەتی داھاتووی عێراقدا ببینن، ئەگەر لایەنە بەھێزەكان بەشداری حكوومەت نەكەن، حكوومەتێكی لاواز و بێ بەرھەم دەبێت، رەنگە عێراقیش بە ئاقارێكی خراپدا دەڕوات و كێشەكان زیاتر دەبن".
عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، داوایکردووە کورد و شیعە و سووننە حکوومەت پێکبھێنن، ئۆپۆزسیۆنێکیش لەو سێ پێکھاتەیە دروستبکرێت، یەکێتی نیشتیمانی لەسەر ئەو داوایە، لەگەڵ پارتی ھاوھەڵوێستە،پێیانوایە کورد لە دەرەوەی حکوومەت بێت، داواکارییەکانی پشتگوێ دەخرێن.
لەبارەوە ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە كوردستان24 گوت: "جارێ كاتی ئەوە نەھاتووە بگوترێت كورد ئۆپۆزسیۆن بێت، قۆناخی ئێستا پێویستی بە راگوزەر و جێبەجێكردنی دەستوور و سیاسەتێكی گشتییە، بۆیە ناكرێت بەناوی ئۆپۆزسیۆن بوون، كورد پەراوێز بخرێت، رەنگە عەممار حەكیم، مەبەستی ئەوەبێت بەشێك لە كورد ئۆپۆزسیۆن بێت، ئەوە ئاساییە، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە كام بەشە؟ ئەو بەشەی كە كاریگەری زۆری لە كوردستان یان ھەیە ئەو بەشەی كە كاریگەری كەمترە".
سەبارەت بە پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، پارتی و یەکێتی یەك بۆچوونیان ھەیە، چاوەڕێش دەکرێ گەڕی دووەمی دانووستانەکانیان لەگەڵ لایەنەکانی عێراق، بە یەك شاندی ھاوبەش بێت، بە گوتەی بەرپرسانی ئەو دوو لایەنەش بێت، پێناچێ رێگای بەغدا بۆ ئۆپۆزسیۆن بوو بکوتنەوە.
ھ.م