به ڤیدیۆ.. وه‌زیری ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا له رێستورانتێك ده‌رده‌كرێت
"ئه‌گه‌ر منداڵان به ئاسووده‌یی نان نه‌خۆن، تۆش له ئاسووده‌یی نان ناخۆی"

K24 - هه‌ولێر:
به درووشمی "ئه‌گه‌ر منداڵان به ئاسووده‌یی نان نه‌خۆن، تۆش له ئاسووده‌یی نان ناخۆی"، هاووڵاتییان وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكایان بێزار كرد، ئه‌ویش ناچار بوو رێستورانته‌كه جێبهێڵێت.
كریستین نیێڵسن، وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا، كاتێك له‌گه‌ڵ هاوكارانی له چێشتخانه‌یه‌كی مه‌كسیكی له نزیك كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی نان خواردنی ئێواره‌بوون، هاووڵاتییان چه‌ند درووشمێكیان له دژی ئه‌و وه‌زیره به‌رزكرده‌وه و بێزارییان كرد، ئه‌ویش ناچار بوو شوێنه‌كه جێبهێڵێت.
هۆكاره‌كانی بێزاركردنی نیێڵسن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خستوویه‌ته سه‌ر په‌نابه‌ره مه‌كسیكییه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی منداڵه په‌نابه‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته له دایك و باوكیان، كاتێك له‌سه‌ر سنووره‌وه دێنه ناو خاكی ئه‌مه‌ریكا.
یه‌كێك له‌وانه‌ی ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نیێڵسن ده‌ربڕی، ده‌ڵێت: "چۆن ده‌توانی به ئاسووده‌یی لێره دابنیشیت و نان بخۆیت، كاتێك هه‌زاران منداڵی مه‌كسیكیت له دایك و باوكیان جیاكردووه‌ته‌وه".
وه‌ك له گرته ڤیدیۆكانیش ده‌ركه‌وتووه، هه‌ندێك درووشمی "شه‌رمه‌زارییه بۆ تۆ" به رووی ئه‌و خانمه وه‌زیره‌دا ده‌ڵێنه‌وه.
ژنێكیش كه ته‌نها ده‌نگه‌كه‌ی له گرته ڤیدیۆكه تۆماركراوه، به‌و خانمه وه‌زیره ده‌ڵێت: "به‌رازی فاشیست" و به ده‌م چه‌پڵه‌لێدانه‌وه‌ش قسه‌كانی دووباره ده‌كاته‌وه.
DHS Secretary Nielsen just got driven out of a Mexican restaurant here on 14th Street by activists. DSA, I believe. pic.twitter.com/lTKutryXBO
— Osita Nwanevu (@OsitaNwanevu) June 20, 2018
.jpg)
.jpg)