جیاكردنه‌وه‌ی منداڵه په‌نابه‌ره‌كان له دایك و باوكیان بێژه‌رێكی خسته‌گریان
به ڤیدیۆ.. له په‌خشی راسته‌وخۆدا ده‌ستی به گریان كرد

K24 - هه‌ولێر:
په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی نوێی په‌نابه‌ران و جیاكردنه‌وه‌ی منداڵه مه‌كسیكییه‌كان له‌سه‌ر سنوور و ناردنیان بۆ په‌ناگه‌یه‌كی تایبه‌ت له تێكساس، خانمه بێژه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی خسته گریان.
ره‌یچڵ مادۆو، خانمه بێژه‌ری كه‌ناڵی (MSNBC)ی ئه‌مه‌ریكی، له كاتی بینین و خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی تایبه‌ت به جیاكردنه‌وه‌ی منداڵانی بچووك و خوار ته‌مه‌ن 4 ساڵی له دایك و باوكیان، له‌و كاته‌ی له سه‌ر سنووری مه‌كسیكه‌وه دێنه ئه‌مه‌ریكا، ده‌ستی به گریان كرد.
هه‌رچه‌نده مادۆو هه‌وڵیدا ته‌واوی هه‌واڵه‌كه بخوێنێته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی تا كۆتایی خۆی رابگرێت و به ناچاری قسه‌كانی كۆتایی پێهێنا.
جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه‌ی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ناڕه‌زایی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه و به هۆیه‌وه‌ش پێشتر كریستین نیێڵسن، وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا، له رێستورانتێك ده‌ركرا.
Rachel Maddow chokes up and cries on air as she struggles to deliver news that migrant babies and toddlers have been sent to "tender age" shelters pic.twitter.com/O6crm8cvyR
— Justin Baragona (@justinbaragona) June 20, 2018
لای خۆیه‌وه مادلین ئۆلبرایت، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی له واشنتن و له‌سه‌ر سنووری ئه‌مه‌ریكا ده‌گوزه‌رێت خه‌مناكه و نائهمهریكیانهیه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "په‌نابه‌ران، یاسایی بن یان نا، كه‌سانێك هاتوون ده‌یانه‌وێ ژیانێكی باشتریان هه‌بێت".
To be clear, immigrants, legal or not, are people who want to improve their lives. To refer to them as animals or insects is to foster hate. What’s happening in Washington and on our border is sad, wrong, and unamerican.
— Madeleine Albright (@madeleine) June 19, 2018
.jpg)
ا. م