ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاى خانه‌قين داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و ئاسايش ده‌كات
خه‌ڵكى شارۆچكه‌كه‌يان داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاسايش و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى خۆجێى قه‌زاى خانه‌قينى سه‌ر به پارێزگاى دياله، سه‌مير محه‌ممه‌د نور، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رايگه‌ياند، "خه‌ڵكى شارۆچكه‌كه‌يان داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاسايش و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و ئهنجوومهنيش پشتيوانى ئه‌و داوايه ده‌كات".
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه عێراقييه‌كان، سه‌مير محه‌ممه‌د گوتى: "ئه‌مڕۆ دانيشتوانى خانه‌قين مانيان گرتووه و شوێنكار و بازاريان داخستووه و نه‌چوونه‌ته سه‌ر كاره‌كانيان و داواى به‌هێزكردنى ئاسايش و ئارامى شارۆچكه‌كه‌يان ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتى: "خه‌ڵك داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و ئاسايش ده‌كه‌ن بۆ ناوچه‌كانيان بۆ ئه‌وه‌ى شانبه‌شانى پۆليسى ئيتيحادى ره‌وشى ئه‌منى خانه‌قين سه‌قامگير بێت و پارێزراو بێت له مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر له ناوچه‌كه‌دا".
ئه‌مڕۆ خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى خانه‌قين مانگرتنيان راگه‌ياند و نه‌چوونه سه‌ر كاره‌كانيان به هۆى بوونى ئه‌و مه‌ترسييانه‌ى روويان له ئاسايشى شارۆچكه‌كه‌يان كردووه.
به هۆى "خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانه‌وه" (وه‌ك ئه‌وه‌ى له راگه‌يه‌ندراوه فه‌رمييه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسانى باڵاى يه‌كێتيى هاتووه)، ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق روويان له خانه‌قين كرد و هێزى پێشمه‌رگه و ئاسايش له شارۆچكه‌كه كشانه‌وه و ره‌وشى ئه‌منى به ته‌واوى كه‌وته ژێر كۆنترۆڵى سوپا و حه‌شد و پۆليسى ئيتيحادى عێراقه‌وه.