تارق حەرب: دەنگی پێشمەرگە هەژمار دەکرێت

"دادگای فیدراڵی تانەی سەرۆك کۆمار و کۆمسیۆنی رەتکردەوە"

K24 - بەغدا

تارق حەرب، شارەزای یاسای دەستووری عێراقی بە کوردستان24 راگەیاند: "دەنگی پێشمەرگە پەسندکراوە و وەکو دەنگدەرانی دیکەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەژمار دەکرێت".

گوتیشی: "دادگای فیدراڵی تانەی سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی رەتکردووەتەوە، تەنیا تانەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دەنگی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی کوردستان قبووڵکراوە".

تارق حەرب، روونیكردەوە: "دادگای فیدراڵی یاسای ھەمواری پەرلەمانی لەبارەی دەنگدانی تایبەتی ھەرێمی كوردستان رەتكردەوە، كە پێشمەرگە و ئاسایش دەگرێتەوە، بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێكارە و دەبێ دەنگەكانیان حیساب بكرێت و دەنگەكان ھەژمار دەكرێن".

راشیگەیاند: "بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق ھەموو دەنگەكانی دەرەوەی وڵات ھەژمار دەكرێن، بەڵام بە دەست دەژمێردرێنەوە، پارتەكانی ھەرێمی كوردستان لە دەرەوەی وڵات دەنگی زۆریان بە دەستھێناوە".

ھ.م

Fly Erbil Advertisment