پۆلیس و قائیمقامیه‌ت حه‌وت دوكانی فرۆشتنی گۆشتیان داخست
له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتییان ئه‌و شوێنانه داخراون
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، 7 دوكانی فرۆشتنی گۆشت له‌لایه‌ن لێژنه‌ی پشكنین و چاودێری بازاڕی قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر، داخران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، له په‌یجی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ 21ی حوزه‌یران، لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ، بە سەرپەرشتی قائیمقامیه‌تی قەزای ناوەندیی هەولێر و سەرۆکی لێژنە، له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتییان بەدواداچوون بۆ 22 گۆشت فرۆشی ناو شاری هەولێر ئەنجام درا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیس، مەبەست لەم سەردانانەی لێژنەی پشکنين، بەدواداچوونە بۆ دڵنيابوون لەهەبوونی رێنماييەکان، هەبوونی مۆڵەت و کارتی تەندروستی و چاودێریکردنی نرخ.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیس ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، (7) شوێنی گۆشت فرۆش كه پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و چاودێری بازرگانی نەبوون، داخران و کاردانەوەی ياساييان بەرامبەر دەکرێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ا. م