كارەساتێكی دیكە لە كۆگاكانی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان روودەدات
كارمەندێك گیانی لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكە برینداربوون
K24 - ھەولێر
لە یەكێك لە كۆگاكانی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەغدا، بەھۆی كەوتنە خوارەوەی ئامێرەكان كارمەندێكی كۆمسیۆن گیانی لە دەستدا و ژمارەیەك كارمەندی دیكەش برینداربوون.
سەعید کاکەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە کاتی کارکردن لە کۆگای ئامێرەکانی دڵنیا بوون (عدة التحقق) لە ناوچەی کەرخ لە شاری بەغداد، رەفەکانی ئامێرەکان کەوتوونەتە سەر چەند کارمەندێك، بەداخەوە کارمەندێك گیانی لەدەستداوە و چەند کارمەندێکی دیكەش بەسەختی برینداربوونە".
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر لە رۆژی 10/6/2018 له ناوچەی رهسافهی شاری بهغدا، یهكێك له كۆگاكانی كۆمیسیۆنی باڵای ههڵبژاردهكانی عێراق ئاگری گرت و سهرجهم ئامێرهكانی جیاكردنهوهی ئهلیكترۆنی سووتان، بە گوتەی سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوون لەو رووداوە بەشێك لە دەنگەكانیش سوتاون. لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیش پاشماوەی بەنزین لە شوێنی رووداوەكە دۆزرایەوە و بڕیاری دەستگیركردنیش بۆ ژمارەیەك كەس دەرچووە.
ھ.م



