فه‌رمانده‌ى ناوه‌نديى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا: به‌رده‌وام ده‌بين له هاوكاريكردنى پێشمه‌رگه
نێچيرڤان بارزانى و فه‌رمانده‌ى ناوه‌نديى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا رۆڵى كورد له حكومه‌تى داهاتووى عێراق تاوتوێده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، جۆزێف ڤۆتێل فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامى هاوكاريكردنى پێشمه‌رگه له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكا كرايه‌وه و رۆڵى كورد له كابينه‌ى داهاتووى حكومه‌تى به‌غدا تاوتوێكرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (24ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جۆزێف ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كین گرۆس، كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سه‌ربازیی یاوه‌ریان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ره‌وشی ئه‌منى و سیاسیی ناوچه‌كه و عێراق تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و كاریگه‌ری و رۆڵی كورد له‌و پرۆسه‌یه‌دا.
له به‌شێكى ديكه‌ى هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازیی نێوان هاوپه‌یمانان و عێراق و پێشمه‌رگه هاوڕا بوون به‌تایبه‌تی بۆ ڕاوه‌دوونانی پاشماوه‌كانى داعش و بنه‌بڕكردنی جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان له ناوچه‌كه‌دا.
له‌و باره‌یه‌وه هه‌ماهه‌نگیی نێوان هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه به‌رز نرخێنرا و به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش بۆ پێشمه‌رگه دووپات كرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوا پێشهاته‌كانی ره‌وشی سووریا كرا و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، كه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی سووریا، چاره‌سه‌ری سیاسییه به شێوه‌یه‌ك مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته پارێزراو بێت.
ئ.ر