له زانكۆى سۆران كۆنفرانسێكى زانستى له باره‌ى ناسنامه‌ى زاره‌كانى زمانى كوردى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24، زانكۆى سۆران دووه‌مين كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى به‌شى زمانى كوردى به ناونيشانى (زاره‌كانى زمانى كوردى و پرسى ناسنامه‌يان) ئه‌نجام ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24، زانكۆى سۆران دووه‌مين كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى به‌شى زمانى كوردى به ناونيشانى (زاره‌كانى زمانى كوردى و پرسى ناسنامه‌يان) ئه‌نجام ده‌دات.
كۆنفرانسه‌كه رۆژى دووشه‌ممه (25ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) له زانكۆى سۆران – فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕياره له‌م كۆنفرانسه‌دا ژماره‌يه‌ك توێژينه‌وه‌ى زانستى سه‌باره‌ت به زاراوه و شێوه‌زاره‌كانى زمانى كوردى پێشكه‌ش بكرێن.
كوردستان24 رووماڵى كۆنفرانسه‌كه ده‌كات و سپۆنسه‌رى ميديايى گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.

